سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت (MIM-104)

سێشەممە 21 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 23:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=5009

سیستەمی پاتریۆت (MIM-104)؛ سیستەمی بەرگری مەودا مامناوەندی زەمینیە. پاتریۆت لەلایەن کۆمپانیای (Raytheon)ـەوە دروست کراوە و لە ساڵی ١٩٨٤ـەوە بەکاردەهێنرێت. نموونەی دژە بالستیکی ئەم سیستەمە لە ساڵی ١٩٨٨ دروست کراوە. سیستەمەکە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژمارەیەک لە هاوپەیمانەکانی بەکاردەهێنرێت.

لە نموونە سەرەتاییەکاندا، لە سیستەمەکە ڕادارێکی ئارایەی قۆناغ ناچالاکی AN/MPQ-53، لە نەوەی دواتر ڕادارێکی ئارایەی قۆناغ ناچالاکی AN/MPQ-65 و لە نوێترین نەوەی ئەم سیستەمەدا ڕاداری ئارایەی قۆناغ چالاک بە سودد وەرگرتن لە LTAMDS بەکارهاتووە.

دوو ڕاداری AN/MPQ-53 و AN/MPQ-65 گۆشەی چاودێریان ١٢٠ پلەیە. بۆیە ڕووماڵنەکردنی تەواوەتی یەکێک بوو لە لاوازییە سەرەکییەکانی ئەم سیستەمە؛ بەڵام لە نەوەی نوێی ڕادارەکەدا ئەم کێشەیە چارەسەر کراوە و گۆشەی چاودێریکردنی ٣٦٠ پلەیە.

سیستەمی پاتریۆت بە شێوەیەکی سەرەکی دوو موشەکی PAC-2 و PAC-3 بەکاردێنێت. بەڵام بۆ بەکارهێنانی مووشەکی PAC-3 پێویستە ڕادارەکە لە جۆری MPQ-65 بێت. مووشەکەکانی P‌AC-2 مەودای زیاتر لە ١٠٠ کیلۆمەتریان هەیە و بە گشتی بۆ ڕاوکردنی ئامانجی ئایرۆدینامیکی وەک فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی و هتد بەکار دەهێنرێت و مووشەکەکانی PAC-3 بە مەودای ٢٠-٣٥ کیلۆمەتر (بەپێی ڤێرژنەکەی) بۆ ڕاوکردنی ئامانجی بالیستیک و کروز گونجاوترن.

لە ئێستادا ١٦ وڵاتی هاوپەیمانی ئەمریکا سیستەمی پاتریۆت بەکاردێنن؛ سعودیە دوای ئەمریکا بە گەورەترین بەکارهێنەری سیستەمی پاتریۆت دادەنرێت.

تایبەتمەندیە گشتیەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت:
زۆرترین مەودا: +١٠٠ کیلۆمەتر (موشەکی پەک-٢)
مەودای ڕادار: +١٠٠ کیلۆمەتر
باندی ڕادار: باند C
جۆری ڕادار: ماتریسی ناچالاک
ژمارەی ئەلەمەنتەکانی ڕادار: ٥٠٠٠
درێژی موشەک: ٥.٨ مەتر (پەک-٢)
کێشی موشەک: ٩٠٠ کیلۆگرام
زۆرترین ژمارەی مووشەکی بارکراو بۆ هەر هاوێژەرێک: ٤ دانە (پەک-٢) – ١٦ دانە (پەک-٣)
دروستکراو: ئەمریکا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *