بەردەوامی هێرشەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر پێگەکانی تاڵیبان
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود دژی پێگەکانی تاڵیبان لە پارێزگاکانی بەغلان و پەنجشیر، چەندین ئەندامی تاڵیبان کوژران و برینداربوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بە فەرماندەیی حەبیب ئەمین ئەندرابی دژی پێگەکانی تاڵیبان لە شارۆچکەی ئەندرابی پارێزگای بەغلان، ١٢ کەس لە ریزەکانی تاڵیبان کوژران و برینداربوون.
بە ووتەی کەبیر واسیق ووتەبێژی پێشووی پارێزگای پەنجشیر، هێزەکانی ئەحمەد مەسعود هێرشیان کردۆتەوە سەر گربوونەوەیەکی تاڵیبان لە دۆڵی فەراجی شارۆچکەی عەنابەی سەر بە پارێزگای پەنجشیر.
ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرچاوەکانی تاڵیبان تا ئێستا ئەم هەواڵەیان ڕەت یان پشتڕاست نەکردۆتەوە.
هەروەها ڕۆژی رابردوو ٢٠ی کانوونی یەکەم، پێکدادان لەنێوان هاوڵاتیانی شاری بەلخابی سەر بە پارێزگای سەرپۆل و چەکدارانی تاڵیباندا دروست بوو.
بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان هۆکاری پێکدادانەکە دەرهێنان و فرۆشتنی کانە خەڵوزەکان لەلایەن تاڵیبان بووە.
لە پارێزگای مارجەی سەر بە پارێزگای هێلمەند، بەهۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێکی بەجێماوە، کەسێک کوژرا و هاوڵاتیەکی دیکەش برینداربوو. ساڵانە تەقینەوەی گوللە هاوەن و مووشەکی بەجێماوی شەڕەکانی ڕابردوو، گەلی ئەفغانستان و بەتایبەتی منداڵانەوە دەکاتە قوربانی.
لێدوانەکان