گەڕانەوەی هەلیکۆپتەری ئەنساروڵڵا بۆ شەڕەکەی مأرب + ڤیدیۆ

دووشەممە 20 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 10:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=4939

هەلیکۆپتەرە جەنگییەکەی ئەنساروڵڵا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێکی دیکە پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیەی لە باشوری شاری مأرب بۆردومان کردەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە لەبەرچاوگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی هەلیکۆپتەرە جەنگییەکەی ئەنساروڵڵا لە میحوەرەکانی باشوری شاری مأرب، دەتوانرێت بگوترێت کە ئەو هەلیکۆپتەر یان هەلیکۆپتەرانە پێشتر سێ ئۆپەراسیۆنی پشتیوانییان بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە.

دوای کۆنترۆل کردنی بەشە جیاوازەکانی بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات لەلایەن ئەنساروڵڵاوە لە ٨ی کانوونی یەکەمدا، هاوپەیمانی سعودیە هێرشەکانی بۆ دووبارە کۆنترۆل کردنەوەی ئەو ناوچانە چڕ کردۆتەوە.

شەڕی قورس لە باشوری مأرب بەردەوامە، بۆردومانی قورسی فڕۆکە جەنگییەکان، ئاگرە بەردەوامەکانی تۆپخانەکان، فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و هەواڵگری، زیانی گیانی قورسی هێزە زەمینییەکان و هتد، سووربوونی بەهێزی هاوپەیمانی سعودیە بۆ دوور هێشتنەوەی ئەنساروڵڵا لە مأرب دەردەخات.

ئەنساروڵڵا بوو بە خاوەنی هەلیکۆپتەر

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *