زانیاری_سەربازی: موشەکی بەرگری ئاسمانی MIM-104F PAC-3 MSE

یەکشەممە 19 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 22:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=4925

موشەکی PAC-3 MSE نوێترین مووشەکە کە بۆ بەکارهێنان لە سیستەمی بەرگری پاتریۆت دروست کراوە، کە ئەرکی سەرەکی تێکشکاندنی مووشەکی بالستیک و کروزە.

مووشەکی PAC-3 MSE بە درێژی ٥.٢ مەتر و کێشی ٣١٢ کیلۆگرام، مەودای ٤٠ کیلۆمەتر و توانای بەرزبوونەوەی ٢٠ کیلۆمەتری هەیە و بەهۆی قەبارەی بچووکی دەتوانرێت ١٦ دانە لەم موشەکە لەناو سیستەمی پاتریۆت جێگیر بکرێت.

سیکر (گەڕێنەر)ی ئەم مووشەکە لە جۆری چالاکی خاوەن ڕادارە کە بە وەرگرتنی زانیارییەکانی ئامانج لەلایەن ڕاداری AN/MPQ65 و هەڵدانی مووشەک، ڕێنیشاندەر بەپێی ڕاداری خودی مووشەک دەبێت. ئەم بابەتە ماوەی هەڵسەنگاندن کەم دەکاتەوە و توانای ڕوبەڕوبوونەوەی ئامانجەکانی زیاتر لەیەک ساتدا لەلایەن سیستەمەکەوە زیاتر دەکات.
بێگومان بەکارهێنانی سیکری ڕێنیشاندەری ڕاداری چالاک نرخی دروستکردنی مووشەکی بەرزکردۆتەوە و هەر موشەکێکی PAC-3 MSE زیاتر لە ٩ ملیۆن دۆلاری بۆ هاوبەشەکانی ئەمریکا و نزیکەی ٥ ملیۆن دۆلاریش بۆ سوپای ئەمریکا تێچووە.

ڕاداری PAC-3 مەودای دۆزینەوە و بەدواداچوونی زیادی کردووە. ڕادارەکە دەتوانێت بزانیت کە ئایا فڕۆکەکە سەرنشینی هەیە یان نە، یان کامە لە پێکهاتەکانی مووشەکی بالستیک کە نزیک دەبێتەوە چەکی هەڵگرتووە. سۆفتوێری PAC-3 هەروەها دڵنیایی بداتەوە کە مووشەکی بالستیک لەگەڵ کڵاوە کیمیاییەکان یان کەرەستەی (early release submunitions) لە بەرزاییەکی دیاریکراودا تێکدەشکێت.

ئەم مووشەکە سەرێکی جەنگی بچووکی پارچە پارچە بوونی تەقێنەری بەهێزی هەیە و گونجاو نییە بۆ پێکدادان لەگەڵ ئامانجەکانی وەک فڕۆکەی جەنگییەکان. بۆیە ئەم مووشەکە بە تێکەڵی لەگەڵ مووشەکی PAC-2 لە سیستەمی پاتریۆتدا بەکاردێت.

میکانیزمی پێکانی ئامانج لە مووشەکی پیک-٣ لەسەر بنەمای Hit to kill (تێکشکاندن لەگەڵ لێدانی ئامانج)ـە. لەم شێوازەدا وزەی جوڵەیی هۆکاری سەرەکی لەناوچوونی ئامانجەکەیە، بەڵام بۆ زیادکردنی توانای لەناوبردن و خۆ تێکشکاندن، هەروەها سەری جەنگی پارچە پارچە بوونی تەقێنەری بەهێز لەم موشەکی بەرگرییەدا هەیە.

تایبەتمەندیە گشتیەکانی موشەکی MIM-104F PAC-3:
مەودا: ٤٠ کیلۆمەتر
زۆرترین بەرزی ململانێ: ٢٠ کیلۆمەتر
درێژی مووشەک: ٥.٢ مەتر
کێشی مووشەک: ٣٢٠ کیلۆگرام
سەری جەنگی مووشەک: پارچە پارچە بوونی تەقێنەری بەهێز
دروستکراو: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *