دوو ڕۆکێت لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتە خوارەوە + وێنەکان

یەکشەممە 19 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 13:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=4910

دوو ڕۆکێت لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتە خوارەوە و زیانی مادی لێکەوتەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو ڕۆکێت لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتە خوارەوە و بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە ڕۆکێتەکان لەلایەن سیستەمی بەرگری C-RAMی ئەمریکاوە تێکشکێنراوە. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووە بەڵام دوو ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە.
هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی هاوێشتنی ئەو ڕۆکێتانە دەستپێکردووە.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *