ڕێکەوتنی ئاشتی ئەنساروڵڵا و هۆزەکانی ئەلیەتمە

یەکشەممە 19 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 12:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=4905

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ئەلیەتمە، ئەنساروڵڵا و هۆزەکانی ئەم هەرێمە بە بێ ململانێ رێککەوتن.

بەندەکانی ئەم ڕێککەوتننامەیە بەم شێوەیە:

١- شەڕڤانانی ئەنساروڵڵا ناچنە ناو شارۆچکەی ئەلیەتمە و کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانە ڕادەستی پیران و نوێنەرانی هۆزەکانی ئەلیەتمە دەکرێت.
٢- ئەو چەکانەی کە لە بنکەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ئەلیەتمە بەجێ ماوە بۆ پاراستنی ناوچەکە ڕادەستی هێزە چەکدارەکانی هۆزەکان دەکرێن.
٣- هۆزەکانیش بەڵێنیان داوە کە پەیڕەوی لە هاوپەیمانی سعودیە نەکەن و ڕێگری بکەن لە چوونی ئەو کەسانەی ژێر فەرمانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ ناو ئەلیەتمە و بەکارهێنانی ناوچەکە لە دژی ئەنساروڵڵا.

لە ئێستادا شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکانی باکوری پارێزگای ئەلجوف بەردەوامە، و ئەنساروڵڵا خەریکی جێگیر کردنی پێگەکانی لەو ناوچەیە.

لە ٤ی کانوونی یەکەمەوە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودی لە باکوری پارێزگای ئەلجوف دەستیپێکرد و بە هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیەوە چڕتر بوونەوە. لە ١٦ی کانوونی یەکەم، ئەنساروڵڵا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەلیەتمە و بەرزاییەکانی دەوروبەری کرد، کە تا ئێستاش بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *