هەنگاوە گوماناوییەکانی ئیمارات لە عێراق
زیادبوونی جموجۆڵەکانی ئیمارات لە ماوەی ساڵانی رابردوو لە عێراق، نیشانەی پلانی داڕێژراوی ئەو وڵاتە لە عێراقە کە دەتوانێت لە ساڵانی داهاتوو ببێت بە هەڕەشەیەکی سەرەکی ئەمنی بۆ عێراق.
زیادبوونی جموجۆڵەکانی ئیمارات لە ماوەی ساڵانی رابردوو لە عێراق، نیشانەی پلانی داڕێژراوی ئەو وڵاتە لە عێراقە کە دەتوانێت لە ساڵانی داهاتوو ببێت بە هەڕەشەیەکی سەرەکی ئەمنی بۆ عێراق.
هەستیاری هەنگاوەکانی ئیمارات لە عێراق لەو کاتەوە دەستی پێ کردەوە کە قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائبی ئەهلی حەق، باس لە ناردنی تیمێکی ئەمنی لەلایەن ئیماراتەوە بۆ عێراق بە مەبەستی مەشق پێکردنیان بە ئەندامانی دەزگای هەواڵگری عێراق، کردبوویەوە.
هەرچەندە ئەم بابەتە لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقی رەتکرایەوە بەڵام دەسپێکێک بوو، بۆ سەرنج و هەستیاری زیاتر لەسەر جموجۆڵەکانی ئیمارات لە عێراق.
خەزعەلی پێشتر هەروەها لە کاردانەوەیەکی دیکەی سەبارەت بە جموجۆڵەکانی ئیمارات لە عێراق، ئەو وڵاتەی بەوە تۆمەتبار کرد بوو کە هەوڵی دانانی پارێزگارەکانی نزیک لە ئیماراتی لە عێراق داوەتەوە کە پارێزگاری زيقار یەکێک لەوان بوو کە لەلایەن هۆزەکانەوە پێشنیار کرا بوو.
خەزعەلی هەروەها لە کاردانەوەیەکی دیکەی باس لە دەستێوەردانی ئیمارات لە ناڕەزایەتیەکانی ٢٠١٩ی عێراق کرد بوو.
ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی ئێستای عێراق (کازمی) هەروەها لە بابەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات و رژێمی زایۆنیستی لە کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی لە ساڵی ٢٠٢٠، لە ئیدانە کردنی ئەم هەنگاوەی ئیمارات خۆی بە دوور گرتەوە و تا ئێستاش هیچ بۆچوونێکی فەرمی و ڕوونی لەسەر ئەم بابەتە نەبووە.
لە بەرامبەر دیدار و سەردانەکانی سەرانی ئیمارات و هەرێمی کوردستان، ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە ئیمارات لە ساڵانی رابردوو، کۆبوونەوەکانی بەردەوامی باڵیۆزی ئیمارات لەگەڵ سەرۆک هۆزەکان و دەستێوەردان لە کاروباری دەروازە سنوورییەکان، بەشێکی دیکەی جموجۆڵەکانی ئیمارات لە عێراقە کە گومانی زیاتر لەسەر هەنگاوەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق دروست دەکات.
ئەم بابەتە تا ئەو ڕادەیە گرنگ بووە کە گروپی “اصحاب الکهف” کە بەشێک لە گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقە و ئامانجی سەرەکی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکانە، رایگەیاند ٢٠ هەزار دۆلار دەدات بەو کەسانەی کە زانیاری لەسەر هێزە سیخۆرەکان و ئابوورییەکانی ئیمارات و سعودیە و ئەمریکا و بەریتانیا هەبێت.
لەگەڵ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و نێوەندگیری ئیمارات بۆ رژێمی ئیسرائیل لە جەزیرەی “سقطر”ی یەمەن و هەروەها فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازی لە شەڕی لیبیا، ئەم لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە دەستی رژێمی زایۆنیستی لە پشت هەنگاوەکانی ئیمارات لە عێراق دا بێت.
لێدوانەکان