زانیاری_سەربازی: درۆنی پشکنین جەنگی CH-4B

هه‌ینی 17 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 00:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=4845

درۆنی Chang Hong-4 فڕۆکەیەکی پشکنین جەنگی چینییە کە لەلایەن پیشەسازی CASCی حکومەتی چینەوە پەرەی سەندووە و لە ساڵی ٢٠١٤ لە پێشانگای ژوهای پەردەی لەسەر لادراوە.

ئەمە دووەم درۆنی جەنگی لە ڕووی بەکارهێنانە کە زیاتر لە دە سوپا لە جیهاندا بەکاریدەهێنن. سوپای سعودیە یەکێکە لە وڵاتە سەرەکیانەی بەکارهێنەری ئەم درۆنە.

درۆنی CH-4 هاوشێوەی درۆنی MQ-9 Reaperی ئەمریکییە کە لە ئاستی درۆنەکانی پشکنین-جەنگی بە بەرزی فڕین و قەبارەی مامناوەند دادەنرێت. لە دۆخی پشکنیندا تا +٣٠ کاتژمێر و لە دۆخی جەنگیدا تا ١٢ کاتژمێر بەردەوامی فڕینی هەیە و توانای هەڵگرتنی ١١٥ کیلۆگرامی هەیە.

چەکە سەرەکیەکانی ئەم درۆنە بریتین لە موشەکی ئاراستەکەری لەیزەری Blue Arrow-7، بۆمبی ئاراستەکەری مانگی دەستکرد/لەیزەری TG-100 و موشەکی دژە زرێی HJ-10.

جێی ئاماژەیە که دوای تێکشکاندنی ئەم درۆنە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵاوە، دەرکەوت کە بزوێنەری نەمسایی Rotax 914 لەم درۆنە بەکارهاتووە. Rotax 914 پاڵنەرێکی باوە لەم جۆرە درۆنانە لەسەر ئاستی جیهانیدا.

تایبەتمەندیە گشتیەکانی درۆنی CH-4B:

درێژی: ٨.٥ مەتر
درێژی باڵ: ١٨ مەتر
زۆرترین کێشی هەڵستان: ١٣٠٠ کیلۆگرام (دەتوانرێت زیاد بکرێت بە کەمکردنەوەی سووتەمەنی هەڵگیراو)
زۆرترین کێشی بار: ٣٤٥ کیلۆگرام
زۆرترین مەودا لە دۆخی پشکنین دا: ٥٠٠٠ کیلۆمەتر
مەودای ئۆپەراسیۆنی جەنگی: ٦٠٠ کیلۆمەتر
زۆرترین بەرزی: ٥٠٠٠ مەتر
بەردەوامی فڕین لە دۆخی پشکنین: +٣٠ کاتژمێر
بەردەوامی فڕینی لە دۆخی شەڕدا: ١٢ کاتژمێر
بزوێنەری: Rotax 914
زۆرترین خێرایی: ٣٣٠ کیلۆمەتر / کاتژمێر
دروستکردن: چین

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *