هێرشێکی قورسی داعش بۆ سەر کاروانێکی سوپای نایجیریا + وێنەکان

پێنجشەممە 16 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 11:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=4834

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی بۆسەیەکی قورسی چەکدارانی داعش لە سەر کاروانێکی سوپای نایجیریا لە ویلایەتی بۆرنۆ، دەیان سەربازی نایجیریا کوژران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەعماق، داعش لەم هێرشەدا بەبەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکی ئینتحاری و پاشان پێکدادانی چەکداری، توانیویەتی کاروانێکی هێزەکانی سوپای نایجیریا لە دەوروبەری شاری مەلام فوتوری لە باکوری ویلایەتی بۆرنۆ بە تەواوی لە ناو ببات.
هێرشەکە ڕۆژی شەممە ١١ی کانوونی یەکەم ئەنجام دراوە و بە هۆیەوە ژمارەیەک لە سەربازانی نایجیریا کوژراون و بەلایەنی کەمەوە چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش تێکشکێنراون.

ناوچەی مەلام فوتوری دەکەوێتە سەر سنووری نایجیریا لەگەڵ وڵاتانی نیجەر و چاد و لە ئێستادا لەژێر هێرشی قورسی چەکدارانی داعشدایە. لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لەو ناوچەیەدا چەندین پێکدادان ڕووی داوە و سوپای نایجیریا بەردەوامە لە کێوماڵکردنی ناوچە سنوورییەکان لە داعش و بۆکۆحەرام.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *