هێرشی موشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر چەند ئامانجێکی سەربازی لە باشوری سعودیە

پێنجشەممە 16 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 10:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=4830

درەنگانی شەوی رابردوو ئەنساروڵڵا بە چەندین مووشەکەوە پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیەی لە خەمیس مەشیت و جیزان لە ناو خاکی سعودیە کردە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە ووتەی یەحیا سەریع گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، هێزەکانی ئەنساروڵڵا بە ئاراستە کردنی پێنج مووشەکەوە، هێرشیان کردە سەر بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە خەمیس مەشیت و چەندین ئامانجێکی گرنگی دیکە لە جیزان.

ئەم هێرشە موشەکییەکە لەکاتێکدایە کە سعودیە باس لە تێکشکاندنی دوو لەو مووشەکانە لە ئاسمانی فڕۆکەخانەی ئەبها دەکات. ئەنساروڵڵا ئێوارەی رۆژی رابردوو هەروەها بە سێ مووشەک پێگە و گردبونەوەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە باکوری مأرب لە یەمەنی کرد بوو ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *