هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر باکوری سوریا

پێنجشەممە 16 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 09:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=4828

هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر چەند ئامانجێک لە باشوری سوریا، گیانلەدەستدانی سەربازێکی سوپا و زیانی ماددی بەدوای خۆیدا هێنا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سوپای سوریا، کاتژمێر ١٢:٥٠ شەوی رابردوو، رژێمی زایۆنیستی بە ئاراستە کردنی چەند مووشەکێک لە جۆلانی داگیرکراوەوە، هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە باشوری سوریا. بە پێی زانیارییەکان، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا توانیویەتی ژمارەیەک لەو مووشەکانە تێکبشکێنێت. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا هەروەها سەربازێکی سوپای سوریا گیانیان لەدەست دا و زیانی ماددی گەیشتە پێگەکانی ئەو سوپایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *