تاڵیبانی پاکستان لە ڕێکەوتنی لەگەڵ حکومەتی عمران خان کشایەوە!

چوارشەممە 15 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 16:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=4804

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی تاڵیبانی پاکستان بە پێشێل کردنی ئاگربەستیان لەگەڵ حکومەتی پاکستان، بەرپرسیارێتی هێرشەکانی ئەم دواییەی دژ بە هێزەکانی سوپای پاکستان لە ئەستۆ گرت.

دوای یەکەم پێشێل کردنی ئاگربەست لە ١١ی کانوونی یەکەم لەلایەن تاڵیبانی پاکستانەوە، چەکدارانی ئەو گروپە لە سێ هێرشی دیکە هێزەکانی سوپای پاکستانیان کردە ئامانج.

ووردەکاری ئەم هێرشانەش وەک خوارەوەیە:

١- تەقاندنی بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی سوپا لە ناوچەی سراروغە سەر بە وەزیرستانی باشور کە بەهۆیەوە سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتە کوژرا.
٢- تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگای بارهەڵگرێکی سوپای پاکستان لە وەزیرستانی باکور کە زیانی گیانی نەبوو.
٣- تیرۆرکردنی ئەفسەرێکی دەزگای دژە تیرۆری پاکستان لە ناوچەی بنو سەر بە ویلایەتی خەیبەر.
٤- هێرشێکی چەکداری بۆ سەر گربوونەوەیەکی هێزەکانی پۆلیس لە ناوچەی پیرودی شارۆچکەی راولپندی کە بووە هۆی کوژرانی ٤ پۆلیسی پاکستان.
٥- هێرش بۆ سەر هێزەکانی پۆلیس لە وەزیرستانی باکور کە بەهۆیەوە ٤ کەس لەو هێزانە کوژران.

هەر لەمبارەیەوە موحەمەد خوراسانی ووتەبێژی تاڵیبانی پاکستان لە ئەنجامدانی ٨ هێرش بۆ سەر سوپای پاکستان لە ویلایەتی خەیبەر، شاری راولپندی، وەزیرستانی باکور و باشور هەواڵی دایەوە. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا بە لایەنی کەمەوە ١٢ سەربازی سوپای پاکستان کوژراون و برینداربوون.
ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە کە داعش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی خۆی کە دوو هێرشەکەی تاڵیبانی پاکستان لە شاری راولپندی و وەزیرستانی باکور ڕایگەیاند بوو!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *