هێرشی داعش بۆ سەر سەر تاڵیبان لە کۆنەر و کابوڵ

چوارشەممە 15 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 12:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=4795

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی تیرۆریستی داعش لە دوو هێرشی چەکداریدا لە پارێزگاکانی کابوڵ و کۆنەر هێرشیان کردە سەر پێگەکانی ئەندامانی تاڵیبان.

بە وتەی “عەقیل جان عەزام”، جێگری وتەبێژی تاڵیبان، بەهۆی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی “تانک لوگر” لە ناوچەی ٨ی شاری کابوڵ، هاوڵاتییەکی گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، تاکە قوربانی تەقینەوەکە بە تەقەی هەڵەی تاڵیبان کوژراوە.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی پێشووی داعش لە کابوڵ، دەکرێت ئەم هێرشەش لەلایەن ئەندامانی ئەو گروپەوە ئەنجام درابێت.

لەلایەکی ترەوە داعش لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی ئۆپەراسیۆنی دژ بە بارەگایەکی چەکدارانی تاڵیبانی لە ناوچەی سوکی سەر بە پارێزگای کۆنەر گرتە ئەستۆ.
هێرشەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەم ئەنجامدرا و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە هێزەکانی تاڵیبان کوژران و برینداربوون. لەم هێرشەدا سەرەتا داعش بە چەند ڕۆکێتێک بارەگاکەی کردە ئامانج و دواتر شەڕ و پێکدادانی چەکداری لەگەڵ چەکدارانی تاڵیبان دەستپێکرد. شەڕ و پێکدادان چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو و بە هەڵهاتنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە کۆتایی هات.

پارێزگای کۆنەر دوای پارێزگای نەنگەرهار دووەم ناوچەی نائارامی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانە. هزری وەهابیەت لە نێوان دانیشتووانی پارێزگای کۆنەر دەبینرێت کە ئەم بابەتەش دەتوانێت زەمینەی زیاتر بڵاوبوونەوەی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *