خستنە خوارەوەی سێزدەیەمین درۆنی CH-4ی هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن

چوارشەممە 15 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 09:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=4792

ئەنساروڵڵا سێزدەیەمین درۆنی CH-4ی هاوپەیمانی سعودیە لە ئاسمانی ئیدارەی عسیلان لە پارێزگای شبوە خستە خوارەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکانی قورسی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە لە مأرب، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا ئەمجارە درۆنێکی CH-4ی (دروستکراوی وڵاتی چین) هاوپەیمانی سعودیە لە ئاسمانی ئیدارەی عسیلان لە پارێزگای شبوەی یەمەن خستە خوارەوە.

لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە پارێزگای مأرب لە ٥ی کانوونی یەکەمدا تا ئێستا، ئەمە پێنجەمین درۆنە کە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵاوە تێکدەشکێت. ئەنساروڵڵا پێشتر توانی بوو ٣ درۆنی سکان ئیگل و درۆنێکی CH-4 تێکبشکێنێت.

شایانی باسە هێزەکانی ئەنساروڵڵا لەسەرەتای شەڕی یەمەنەوە تا ئێستا توانیویەتی ١٣ درۆنی CH-4 لەناوببات. ئەم درۆنە دروستکراوی وڵاتی چین و هاوشێوەی درۆنی MQ-9 ی ئەمریکیە کە توانای هەڵگرتنی ٢٥٠ کیلۆگرام و ٤٠ کاتژمێر فڕین تا دووری ٥٠٠٠ کیلۆمەتری هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *