کەتیبەکانی ئەلقەسام مەشقێکی سەربازی ئەنجام دەدات
سێشەممە 14 كانونی یهكهم 2021 - 23:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=4785
کەتیبەکانی شەهید عیزەدین ئەلقەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە ئەنجامدانی مەشقێکی سەربازی ئەو هێزانە بە ناوی “قەڵغانی قودس” لە بەیانی چوارشەممە هەواڵی دایەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕاهێنانی کەتیبەکانی ئەلقەسام لە ٣٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی حەماسدا، بەمەبەستی جەختکردنەوە لەسەر ستراتیژییەتی بەرگری تا ڕزگارکردنی تەواوی خاکی فەڵەستین بەڕێوەدەچێت.
لە بەیاننامەی کەتیبەکانی ئەلقەسام زانیاری زیاتر لەبارەی ماوەی ڕاهێنانەکە باس نەکراوە.
شایانی باسە، ئەمە یەکەم ڕاهێنانی گروپەکانی خۆڕاگری فەڵەستینە دوای شەڕی “شمشێری قودس” لە مانگی ئایاری ڕابردوودا.
لێدوانەکان