موشەکەکانی ئەنساروڵڵا بەردەوامن لە شوێن کەوتنی فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە

سێشەممە 14 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 18:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=4766

ڤیدیۆیی لاشەی موشەکەکانی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا لە بیابانی مأرب.

یەکێک لەو شتانەی کە هەمیشە لە میدیاکان و بانگەشەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیەدا دەبینرێت، لێکدانەوەی هەڵەیان بۆ هێرشەکانی ئەنساروڵڵایە. ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆیانە دەبینرێت لاشەی مووشەکەکانی بەرگری ئاسمانی سام6ـی ئەنساروڵڵایە کە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بەکارهاتووە. بەڵام هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە بە هەڵە ئەم مووشەکانەیان بە بالستیک ناوبردووە.

لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە ٥ی کانوونی یەکەمەوە لە باشوری مأرب، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا تا ئێستا بەشێوەیەکی جدی ڕوبەڕوی درۆن و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو هاوپەیمانییە بووتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *