خۆبەدەستەوەدانی ئەندامانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان

دووشەممە 13 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 16:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=4741

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەڕێوەبەری هەواڵگری تاڵیبان لە پارێزگای نەنگەرهار لە خۆبەدەستەوەدانی ٨٠ ئەندامی داعش هەواڵی دایەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە کە دوێنێ ١٢ی کانوونی یەکەم بڵاوکراوەتەوە، ٨٠ ئەندامی داعش بە نێوەندگیری سەرۆک هۆزەکان لە پارێزگای نەنگەرهار چەکەکانیان داناوە و خۆیان ڕادەستی هێزەکانی تاڵیبان کردووە.

پارێزگای نەنگەرهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان یەکێکە لە بنکە سەرەکییەکانی داعش. ئەم پارێزگایە لە سەرەتای پەیدابوونی داعش لە ئەفغانستان تا ئێستا چەندین پێکدادانی خوێناویی لە نێوان داعش و تاڵیبانی بەخۆیەوە بینیوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *