زیادبوونی ناکۆکی سیاسی لە پەرلەمانی ئەرمینیا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمان ڕەشنووسێکیان داڕشتووە کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئالن سیمۆنیان سەرۆکی پەرلەمانی ئەرمینیا دەکەن.
سیمۆنیان لە پەیامێک لەڕێگەی فەیسبووکەوە ئاماژەی بەم بابەتە کرد و وتی: ڕێکارە دیپلۆماسییە گرنگەکان لە دەوروبەری ئەرمینیا بەڕێوەدەچێت و هەروەها دەنگی تەقە لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە دەبیسترێت. ئەرمینیا لە یەکێک لە قۆناغە چارەنووس سازەکانی مێژوویدایە. ڕەشنووسێک لە ڕێگەی ئەنجومەنی نیشتمانیەوە بۆم نێردراوە کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە ئامادە کراوە و تێیدا داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە دەست لەکار بکشێتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئەرمینیا لە وەڵامی داواکارییەکانی نەیارانی سیاسیی بۆ دەستلەکارکێشانەوەی نووسیویەتی: ئەم کارەی ئێوە مانای ئەوەیە کە بێدەسەڵاتی سیاسیتان گەیشتووەتە لوتکە و من لە ئێستادا هەموو شتێک بە دروستی ئەنجام دەدەم.
لێدوانەکان