کازمی: کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق نزیکە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کشانەوەی تەواوی هێزەکانی هاوپەیمانان بەم نزیکانە لە عێراق هەواڵی دایەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو و لە چوارچیوەی ڕێککەوتنە ستراتیژییەکەی ئەم دواییەدا لەگەڵ ئەمریکا، هەموومان کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبینین و لەمەودواش هاوپەیمانی ئەمریکا ڕۆڵێکی ڕاوێژکاریی لەم وڵاتەدا دەبێت. کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق، هێز و توانای دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق و سەرکەوتنیان لە پاراستنی خەڵک دەردەخات.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق قاسم ئەلئەعرەجی هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کۆتایی فەرمی ئەرکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان و کشانەوەیان لە عێراق هەواڵی دابوویەوە.
بەڵام لەلایەکی ترەوە بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، هیچ هێزێکی سەربازی عێراقی جێنەهێشتووە و تەنیا ئەرکی ٢٥٠٠ هێزی ئامادە لە عێراق لە سەربازی بۆ ڕاوێژکاری گۆڕاوە!
کێنیس ماکێنزی، فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلحوڕە جەختیکردەوە لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە و رایگەیاند: “هێزەکانمان لەسەر داوای حکومەتی عێراق چوونەتە ئەو وڵاتە، بۆیە ئێمە لەوێن و لەگەڵ هاوپەیمانە هاوبەشەکانمان بەردەوام دەبین لە شەڕکردن دژی داعش”، ئەو شەڕە بەگوتەی ماکێنزی هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی هەندێک لە میدیاکان لەبارەی مانەوەی هێزەکانی بیانی لە عێراق ڕەتی کردەوە!
جێی ئاماژەیە گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی جەختیان لە جموجۆڵ و گواستنەوەی ئامێر و کەلوپەلە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی ئەو هێزانە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کردوەتەوە و ڕایانگەیاندووە تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەبینراوە. لە چەند ڕۆژی رابردوو هەروەها ئەنجومەنی هەماهەنگی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا لەگەڵ ئاماژەدان بە شکستی گفتوگۆکانی کشانەوە و بێ متمانەیی لایەنی ئەمریکی، دوا مۆڵەتی کێشانەوەی ئەو هێزانەیان لە عێراق تا کاتژمێر ١٢ی شەوی ٣١ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا راگەیاند.
ئەوەی دیارە بەرپرسانی ئەمریکا بە هاوکاری هەندێک لە بەرپرسانی عێراقی نزیک لە ڕۆژئاوا هەوڵ دەدەن بە گۆڕینی ناونیشانی هێزە بیانییەکانی ئامادە لە عێراق، ڕێگری لە هێرشی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بکەن.
هاتنی کۆتایی ساڵ و تێپەڕبوونی کات دیاری دەکات کە ئایا خۆڕاگری عێراق تا چ ڕادەیەک سوورە لەسەر هەڵوێستی بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق، یان ئەمریکییەکان بە نێوەندگیری هەندێک لە لایەنەکان هێرشەکانی خۆڕاگری عێراق ڕادەگرن.
سکرتێری گشتی نوجەبا: تۆڵەی خوێنی شەهیدان سلێمانی و ئەبومەهدی دەکەینەوە
دوا موڵەتی خۆڕاگری عێراق بۆ ئەمریکا؛ ئایا عێراقییەکان بەرنگاری داگیرکەرانی ئەمریکی دەبنەوە؟
لێدوانەکان