ڕووداوەکانی فەڵەستین و لوبنان، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

یەکشەممە 12 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 00:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=4698

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین کە شەهیدبوونی هاوڵاتیەکی فەڵەستینی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە شارۆچکەی بیتا هەواڵی دایەوە.

١- ڕووداوەکانی لوبنان:


-لە ١٠ی کانوونی یەکەم، تەقینەوەیەکی گەورە لە کەمپی “ئەلبرجی باکور” لە شاری سوڕی باشوری لوبنان ڕوویدا.

-سلێمان فەرنجیە، سەرۆکی ڕەوتی ئەلمەرەدە، وتی: ئێمە هەرگیز جێگرەوەیەک بۆ جۆرج قەرداحی کاندید ناکەین و ئەم هەڵوێستە هەرگیز ناگۆڕێت.

-وەزارەتی دەرەوەی لوبنان لەگەڵ ئیدانەکردنی هێرشی ڕژێمی زایۆنستی بۆ سەر بەندەری لازقیەی سوریا، جەختی لەوە کردەوە کە لوبنان هەمیشە لە بەرەی سوریا دایە.

-لە ڕۆژی ٧ی کانوونی یەکەم، هێزەکانی سوپای زایۆنیستی ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردەوە بۆ دامەزراندنی پەرژینێکی ئاسنی نوێ لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی “مسکاف عام” لە بەرامبەر شاری عدیسە لە باشوری لوبنان.

-وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە دوو حاڵەتی توشبوون بە Omicronی تۆمارکردووە.

٢- ڕووداوەکانی فەڵەستین:

-لە ٦ی کانوونی یەکەم، گەنجێکی فەلەستینی لە نزیک تولکەرم لە کەناری ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة) بە ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە سەربازێکی سوپای ئیسرائیل. گەنجە فەڵەستینیەکان بەهۆی سەختی برینەکانی شەهید بوو.

-لە ٧ی کانوونی یەکەم، گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستین رژێمی زایۆنیستیان بەرپرسی تەواوی دەرئەنجامەکانی دواخستنی لابردنی گەمارۆکانی سەر کەرتی غەزە و دواخستنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە زانی.

لە ٧ی کانوونی یەکەمدا سەرچاوەیەکی فەلەستینی ووتی: بژاردەی دروستبوونی گرژییەکان لە هەموو کاتێک زیاتر ئەگەری هەیە و خواستی جدی هەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەمارۆکانی غەزە، چونکە هیچ هەنگاوێک لە سەر هەندێک پرسی گرنگ وەک بنیاتنانەوە و باشترکردنی ژیانی دانیشتوانی کەرتی غەزە نابینرێت.

-لە ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەم، لە ئۆپەراسیۆنی ئیستشهادی ژنێکی فەلەستینی لە گەڕەکی شێخ جەراح لە قودسی داگیرکراو، ژنێکی زایۆنی بریندار بوو.

-گروپی بەرهەمهێنەری فیلمی “ئەمیرە” کە باس لە بەقاچاخبردنی سپێرمی دیلە فەلەستینیەکان دەکات، ڕاگرتنی پەخشی فیلمەکەی راگەیاند.

-ئەنجومەنی دیلە فەڵەستینییەکان لەزاری پارێزەری دیلی فەڵەستینی “هشام ئەبوهواش” ڕایگەیاند: ئیدارەی زیندانەکانی ئیسرائیل ئەو دیلەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە کە ١١٥ رۆژە مانگرتنی لە خواردن ڕایگەیاندووە.

-ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین شەهیدبوونی هاوڵاتییەکی فەڵەستینی لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیلەوە لە شارۆچکەی بیتا ڕاگەیاند.

-دکتۆر مەحموود ئەلزەهار ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس وتی: «حەماس لە ڕێگەی پابەندبوون بە مافی گەلەکەیەوە نوێنەرایەتی هەموو فەلەستین دەکات».

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *