کوژرانی گەنجێکی فەڵەستینی بە گوللەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی

شەممە 11 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 14:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=4689

گەنجێکی فەڵەستینی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە خۆپیشاندانی جەماوەری شارۆچکەی بیتا لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة) بە گوللەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی کوژرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی پێکدادانەکانی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە شارۆچکەی بیتا لە باشوری نابلوسی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة) ٦٨ فەڵەستینی برینداربوون.

سەرچاوە فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە، گەنجێکی فەڵەستینی بە ناوی جەمیل ئەبوعیاشی ٣١ ساڵە کە بە گوللەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بە سەختی بریندار بوو، گیانی لەدەستداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *