نۆیەمین درۆنی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیە خرایە خوارەوە

شەممە 11 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 13:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=4686

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا درۆنێکی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیەی لە ئاسمانی پارێزگای مأرب خستە خوارەوە.

بە ووتەی یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەم درۆنە لە ئاسمانی ئیدارەی سەرواحی پارێزگای مأرب لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵاوە خراوەتە خوارەوە.

ئەمە نۆیەمین درۆنی سیخۆری لە جۆری سکان ئیگل (دروست کراوی ئەمریکا)ـە کە بە درێژایی شەڕی یەمەن لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکدەشکێت.

درۆنی سکان ئیگل کامێرایەکی ئەلیکترۆواپتیکال و لەیزەری هەیە و زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر توانای فڕینی هەیە. تایبەتمەندییە گونجاوەکانی درۆنەکە ڕێگە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕیی دەدات بۆ چاودێریکردنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە باشوری مأرب.

یەکەم درۆن لەو جۆرە لە ١٩ی حوزەیران، دووەمیان لە ٢٢ی حوزەیران لە بەرزاییەکانی ئەلمەشجح کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای مأرب، سێیەمیان لە ١٤ی ئاب، چوارەمیان لە ٢٧ی ئەیلول لە ئیدارەی مەدغەل لە پارێزگای مأرب، پێنجەم درۆن لە ٨ی تشرینی دووەم و شەشەم درۆن لە ١٣ی تشرینی دووەم و حەوتەمین درۆن لە ٤ی کانوونی یەکەم، هەشتەمین لە ٨ی کانوونی یەکەم لە ئیدارەی ئەلجوبە و نۆیەمین درۆن هەروەها لە ئاسمانی سەراوح پارێزگای مارب لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا تێکشکاون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *