٦ کوژراو و بریندار؛ ئەنجامی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی کابوڵ

هه‌ینی 10 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 23:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=4670

بەهۆی سێ تەقینەوە لە ناوچەی ڕۆژئاوا و ناوچەی سێیەمی شاری کابوڵ، ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە بەرامبەر مزگەوتی شەهید مەزاری و جامع ئەلزەهرا لە شاری کابوڵ، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کرایە ئامانج. بە ووتەی سەرچاوەی خۆجێییەکان تەواوی سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان قوربانیانی هێرشەکەیان دوو کوژراو و سێ بریندار ڕایگەیاندووە.
هەروەها لە هێرشێکی تیرۆریستی دیکە لە ناوچەی سێیەمی شاری کابوڵ ئافرەتێک برینداربوو.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی لە ئەستۆ نەگرتووە. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی بەئامانج کردنی ناوچە شیعە نشینەکان و خەڵکی سڤیل، ئەگەری زۆری هێرشەکان لەلایەن داعشەوە ئەنجام درا بێت.
هەرچەندە بەرپرسانی تاڵیبان باسی بێ توانایی داعشیان کردووە لە ئەنجامدانی هێرش و دروستکردنی نائارامی، بەڵام بەردەوامی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەو گروپە کاریگەری و هێزی داعش لە پایتەختی ئەفغانستان دەردەخات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *