کوژرانی ٣ سەربازی سوپای تورکیا لە باکوری عێراق

هه‌ینی 10 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 21:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=4666

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی سێ سەربازی سوپای ئەو وڵاتە لەلایەن پەکەکەوە هەواڵی دایەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە ٩ی کانوونی یەکەم سێ سەربازی سوپای ئەو وڵاتە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی “چنگی بروسکە” لە باکوری عێراق و لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە کوژراون.
دوای پێکدادانەکە، هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا ناوچەکەیان بۆردومان کردووە کە بە پێی راگەیەندراوەکە شەش چەکداری پەکەکە کوژراون.

ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکوری عێراق ناسراو بە “چنگی بروسکە” لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *