زانیاری_سەربازی: ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ئەلشبل ٢

هه‌ینی 10 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 11:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=4643

ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی “ئەلشبل٢” (Al-Shibl2) یەکێکە لە چەند نمونەی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان کە لە پیشەسازی سەربازی سعودیەدا بە هاوردەکردنی بەشە ڕەسەنەکان یان لە هەندێک حاڵەتدا گواستنەوەی تەکنەلۆجیا، بەرهەمهێنراوە. زرێپۆشی ئەلشبل لە ساڵەکانی شەڕی یەمەندا بە فراوانی بەکارهاتووە.

شەڕی حەوت ساڵەی یەمەن یەکەم شەڕ بوو کە هەموو لایەنەکانی شەڕەکە بۆ یەکەم جار بە فراوانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش یان MRAPـیان بەکارهێنا.

لە سەرەتای هێرشەکانی هاوپەیمانی عەرەبی لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ بۆ سەر یەمەن تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠٠ ئامێر لە مۆدێلە جیاوازەکانی MRAP تێکشکێنراون کە لەلایەن وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیەوە بەکارهاتوون یان ئەوانەی لەلایەن هێزەکانی ئەنساروڵڵاوە دەستیان بەسەردا گیراون، و ئەم ئامارە تەنیا ئەو بەشە دەگرێتەوە کە بەڵگەیان لەسەرە و بە شێوەی وێنە تۆمارکراون.

زۆربەی ئۆتۆمبێلەکانی ئێمرەپ لە شەڕی یەمەندا لەلایەن کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەکی ڕۆژئاواوە دروست دەکرێن، بەڵام چەند مۆدێلێکی کەم هەیە کە لەلایەن سعودیە و ئیماراتەوە بەرهەم دەهێنرێت.
کارگەی جات “ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و کەلوپەلە قورسەکان” یان “مصنع المدرعات و المعدات الثقیله”ی سعودیە چەند مۆدێلێک لە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشە پارێزراوەکان وەک “ئەلحەزم١، ئەلتویق١، ئەلشبل١،ئەلشبل٢ لە کۆمپانیا پیشەسازییەکانی وەک تەسریع و ئەلعربە کۆ دەکرێنەوە یان بەرهەم دەهێنرێت.

ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکەی ئەلشبل٢ یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە لە شەڕی یەمەندا بەکارهێنراوە و هەروەها هەناردەی دوو وڵاتی لیبیا و تورکمانستان کراون.

ئەلشبل٢ لە ڕووی ئاستی پاراستنەوە پابەندە بە ئاستی ستاندەردی پاراستنی ناتۆ (STANAG 4569) واتە پاراستنی سەرنشینەکان لە تەقەمەنی ٧.٦٢ میلیمەتر و نارنجۆکی دەستی. لە بەشی سەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە، شوێنی دانان و جێگیرکردنی چەندین جۆری چەک یان مووشەکی دژە زرێپۆش دیاری کراوە.

تایبەتمەندیە گشتیەکانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ئەلشبل ٢:

کێش: ٤٦٠٠ کیلۆگرام
درێژی: ٥ مەتر
بەرزی: ٢.٥٧ مەتر
پانی: ١.٧ مەتر
توانای هەڵگرتن: تا ١٠٠٠ کیلۆگرام
سەرنشین: ٩ کەس لەگەڵ شۆفێر
زۆرترین خێرایی: ١٢٠ کیلۆمەتر / کاتژمێر
هێزی مەکینە: ٢٢١ ئەسپ
بڕی پاراستن: ئاستی ١ی ستانداردی ناتۆ
دروستکراو: عەرەبستانی سعودیە

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *