باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق چاوەڕێی دەنگی کۆنگرێسە

پێنجشەممە 9 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 23:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=4640

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ئەمریکا باڵیۆزی ئێستای وڵاتەکەی لە کوەیت، وەک کاندید بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەستنیشانکرد.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا “ئەلینا رۆمانۆفسکی” باڵیۆزی ئێستای ئەو وڵاتە لە کوێت کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لەو پۆستەیە، وەک باڵیۆزی داهاتووی واشنتۆن لە بەغدا کاندید کرد.
رۆمانۆفسکی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دامەزراوە و لە بەشە تایبەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو وەزارەتە کاری کردووە. باکگراوندی رۆمانۆفسکی بریتییە لە کارکردن لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (CIA) وەک شیکەرەوەی هەواڵگری لە ناوچەی باشوری ئاسیا بۆ ماوەی دە ساڵ (١٩٨٠-١٩٩٠)، زانکۆی تەلئەبیب و شارەزایی لە زمانەکانی فەڕەنسی و عەرەبی و عیبری.

رۆمانۆفسکی بۆ دەسپێکردنی ئەرکەکەی لە عێراق پێویستە متمانەی کۆنگرێسی ئەمریکا بەدەست بهێنێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *