گیانلەدەستدانی سەربازێکی سوپای تورکیا لە سوریا

پێنجشەممە 9 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 21:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=4634

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا لە گیانلەدەستدانی سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتە لە باکوری سوریا هەواڵی دایەوە.

سەربازێکی سوپای تورکیا کە هێزێکی پاراستنی ئەمنی بووە لە پارێزگای ئیدلب، کاتێک لە بەرزاییەوە دەکەوێتە خوارەوە بە سەختی بریندار دەبێت و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دەدات.

ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەم هەروەها، ئەفسەرێکی سوپای تورکیا بە ناوی یڵدرم لە شارۆچکەی تل ئەبیەزی باکوری پارێزگای رەققە و ناوچەی ئۆپەراسیۆنی “کانی ئاشتی” بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە چەکەکەی بە سەختی بریندار دەبێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرای تورکیا ڤیدیۆیەکی خۆیان لەسەر خاکی سوریا بڵاوکردەوە + ڤیدیۆ

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *