زانیاری_سەربازی: هاوێژەری دوو مووشەکی دهلاویە، ڕێگا چارەی زیرەکانەی بەرەی خۆڕاگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیستەمی بەرگری کارای ترۆفی!

چوارشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 18:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=4592

لە زانیاری سەربازی پێشوودا باس لە چۆنیەتی کارکردنی سیستەمی بەرگری کارای ترۆفی ـمان کردەوە، ئاماژەمان بەوە کرد کە یەکێک لە لاوازییەکانی ئەم سیستەمە ١.٧٥ چرکە کاتی پێویستە بۆ دووبارە بەرەنگاربوونەوە.

هەرچەندە سیستەمی ترۆفی بەهۆی هەبوونی ئاستێکی زۆر بەرزی ئەندازیاریی، زۆر پێشکەوتووە، و بووەتە هۆی ئەوەی کە وڵاتانی پێشکەوتوو لە بواری زرێپۆشدا وەک ئەڵمانیا، ئەمریکا، بەریتانیا و هتد، ئەم سیستەمە لە تانکە سەرەکیەکانیاندا لە مەیدانی شەڕ بەکاربێنن، بەڵام ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئەم سیستەمە تا ڕادەیەک ئاسان و هەرزانە.

بە لەبەرچاوگرتنی لاوازی سیستەمی ترۆفی، ئەندازیارانی بەرگری ئێران دەستیان بە پەرەسەندنی هاوێژەری دوو مووشەکی و چوار مووشەکی (سیستەمی پیرۆز) دهلاویە کردووە کە کاتی پێویستی بۆ تەقاندنی دوو مووشەکی یەک لەدوای یەکی نزیکەی ٠.٤ چرکەیە؛ واتا چارەکێک کەمتر لە کاتی دووبارە بەرەنگاربوونەوە لە سیستەمی ترۆفی. سیستەمی ترۆفی بەلایەنی کەمەوە ١.٧٥ چرکە بۆ دووبارە بەرەنگاربوونەوەی پێویستە و لەم کاتەدا مووشەکی دووەمی تەقێندراو لە هاوێژەر، بەربەستی سیستەمەکە دەبەزێنێت.

هەڵبەتە یەکێک لە تواناکانی تری هاوێژەری دوو مووشەکی دهلاویە توانای کۆنترۆڵکردنی لە دوورەوەیە (تا ١٥٠ مەتر) کە زیاتر هاوێژەر و کارپێکەری دەپارێزێت.

جێی تێبینییە دەستبەجێ دوای بەکارهێنانی سیستەمی ترۆفی بۆ تانکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، هاوێژەری دهلاویە بۆ هێزە خۆڕاگرییەکانی لوبنان دابین کرا، و بەم شێوەیە سیستەمی ترۆفی لە مەیدانی شەڕدا ئەو سوودەی نابێت.

تایبەتمەندیەکانی هاوێژەری دوو مووشەکی دهلاویە:

کێشی پلاتفۆرم لەسەر هەڵگری جوڵاوە: ٢٥ کیلۆگرام
کێشی پلاتفۆرم لەسەر سێ پایە: ٣٥ کیلۆگرام
کێشی مووشەک: ١٥ کیلۆگرام
توانای چوونە ناوەوەی سەری جەنگی مووشەک لە پۆڵا: ١٢٠٠ ملم
مەودای کۆنترۆڵکردن لە دوورەوە: ١٥٠ مەتر
مەودای پێوەری دووری لەیزەری: تا ٢٠ کیلۆمەتر

پۆستەری “هاوێژەری دوو مووشەکی دهلاویە” بە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، ئازەری، روسی و فارسی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *