ئەنساروڵڵا هەشتەمین درۆنی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیەی خستە خوارەوە

چوارشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 14:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=4589

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا درۆنێکی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیەی لە ئاسمانی ئیدارەی ئەلجوبە لە باشوری پارێزگای مارب خستە خوارەوە.

بە ووتەی یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەم درۆنە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاسمانی ئیدارەی ئەلجوبە تێکشکێنراوە.

ئەمە هەشتەمین درۆنی سکان ئیگلی (دروست کراوی ئەمریکا)ـە کە بە درێژایی شەڕی یەمەن لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکدەشکێت. .
درۆنی سکان ئیگل کامێرایەکی ئەلیکترۆواپتیکال و لەیزەری هەیە و زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر توانای فڕینی هەیە. تایبەتمەندییە گونجاوەکانی درۆنەکە ڕێگە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕیی دەدات بۆ چاودێریکردنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە باشوری مأرب.

یەکەم درۆن لەو جۆرە لە ١٩ی حوزەیران، دووەمیان لە ٢٢ی حوزەیران لە بەرزاییەکانی ئەلمەشجح کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای مأرب، سێیەمیان لە ١٤ی ئاب، چوارەمیان لە ٢٧ی ئەیلول لە ئیدارەی مەدغەل لە پارێزگای مأرب، پێنجەم درۆن لە ٨ی تشرینی دووەم و شەشەم درۆن لە ١٣ی تشرینی دووەم و حەوتەمین درۆن لە ٤ی کانوونی یەکەم و هەشتەمین لە ٨ی کانوونی یەکەم لە ئیدارەی ئەلجوبە لە باشوری پارێزگای مارب لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا تێکشکاون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *