دروستبوونی ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی ئەحمەد مەسعود و تاڵیبان

چوارشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 10:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=4581

هێزەکانی ئەحمەد مەسعود هێرشیان کردە سەر پێگەکانی چەکدارانی تاڵیبان لە پارێزگای کاپیسا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە ووتەی “حامد سەیفی” لە فەرماندەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود، ئەم پێکدادانە لە شارۆچکەی حسەی دووەم لە پارێزگای کاپیسا و دوای هێرشی ئەو هێزانە بۆ سەر پێگەکانی تاڵیبان ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” بەهۆی ئەم پێکدادانەدا ٥ کەس لە چەکدارانی تاڵیبان کوژرا و برینداربوون و زانیاری لەبارەی زیانە گیانیەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەو بارەیەوە هێزەکانی ئەحمەد مەسعود چەکدارێکی تاڵیبانیان لە ناوچەی “باغ زەخیرە” سەر بە پارێزگای تەخار تیرۆر کردووە.
“ئەنساروڵڵا ئەنساری” بەرپرسی دەزگای هەواڵگری پارێزگای تەخار ڕووداوەکەی پشتڕاستکردەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە ناوچە شاخاوییەکانی شارۆچکەی پەنجشیر و کاپیسا و بەغلان بە فەرماندەیی حامد سەیفی، ژەنەراڵ کوهستانی، حەسیب اللە و مۆنیب ئەمیری هێرشی پارتیزانی لە دژی هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان ئەنجام دەدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *