ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی درۆنی و موشەکی ئەنساروڵڵا دژی سعودیە بە ٢٥ درۆنی ئینتحاری و دەیان موشەک
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنساروڵڵا، ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی درۆنی و موشەکی ئەنساروڵڵا دژی پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ناو خاکی عەرەبستانی سعودیە خستەڕوو.
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیە:
«بسم الله الرحمن الرحیم
(فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ عَلَیۡكُمۡ فَٱعۡتَدُوا۟ عَلَیۡهِ بِمِثۡلِ مَا ٱعۡتَدَىٰ عَلَیۡكُمۡۚ ) صدق الله العظيم
لە وەڵامی تاوانەکانی دوژمنان سعودی-ئەمریکی دژی خەڵکی وڵاتمان و بەردەوامبوونی گەمارۆکان و دەستدرێژییەکانی ئەوان، هێزە چەکدارەکان بە هاوکاری خوای گەورە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ٧ی کانوونی یەکەم ـیان بە کردنە ئامانجی ژمارەیەک لە ئامانجە سەربازییەکانی دوژمن لە ڕیاز، جەددە، تائیف، جیزان، نجران و عسیر جێبەجێ کرد.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوێشتنی ژمارەیەک موشەک و ٢٥ درۆن بەم شێوەیە ئەنجام درا:
٦ درۆنی سەماد٣ و ژمارەیەک موشەکی زۆلفەقار پێگەکانی وەزارەتی بەرگری سعودیە، فڕۆکەخانەی مەلیک خالید و چەند خاڵێکی سەربازی دیکەیان لە شاری ریاز پایتەختی سعودیە، کردە ئامانج.
٦ درۆنی سەماد٣و٢، بنکەی ئاسمانی مەلیک فەهد لە تائیف و کۆمپانیای ئارامکۆ لە جەددەیان کردە ئامانج.
٥ درۆنی سەماد١و٢، پێگە سەربازییەکانی دوژمنیان لە ناوچەکانی ئەبها، جیزان و عسیر کردە ئامانج.
٨ درۆنی قاصف2k و ژمارەیەکی زۆری موشەک، پێگە هەستیار و گرنگەکانی ئەبها، جیزان و نجران کردووەتە ئامانج.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن داوا لە هەموو هاوڵاتیان و دانیشتوانی ناوچە ئامانج کراوەکان دەکات خۆیان لە ناوچە و شوێنە سەربازییەکان بە دوور بگرن، لەبەر ئەوەی ئەو شوێنانە بوونەتە ئامانجی یاسایی بۆ هێزە چەکدارەکانی ئێمە.
وما النصرُ إلا من عندِ الله
صدق الله العظيم
هەر بژیت یەمەنی ئازاد، ئازیز، سەربەخۆ»
شایانی باسە شەوی رابردوو پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ڕیاز، جەددە، جیزان، خەمیس مەشیت و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە بوونەتە ئامانجی هێرشی بەرفراوانی موشەکی و درۆنی یەمەن. ئەم هێرشە وەک وەڵامدانەوەیەک بە زیاتر لە هەزار هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بۆ سەر یەمەنە.
لێدوانەکان