لە سوریا کاروانێکی سەربازی ئەمریکا کرایە ئامانج

سێشەممە 7 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 23:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=4570

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکەی سوریا کرایە ئامانجی هێرشێکی چەند کەسێکی نەناسراوەوە.

کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەی “یعروبیه” لە پارێزگای حەسەکە و لە نزیک سنوری عێراق بە دوو بۆمبی چێندراو کرایە ئامانج و زیانێکی زۆر بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەمریکا کەوتەوە.

لە ١ی کانوونی یەکەم هەروەها کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی “مالکیە”ی پارێزگای حەسەکە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە کرایە ئامانج و زیانێکی زۆر گەیشتە دوو بارهەڵگری ئەو هێزانەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *