هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر لازقیە + وێنەکان

سێشەممە 7 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 10:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=4551

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر چەند شوێنێک لە لازقیە.

بە پێی سەرچاوە سەربازییەکانی سوریا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی نزیکەی کاتژمێر ١:٣٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە چەند موشەکێک لە دەریای ناوەڕاستەوە هێرشیان کردووەتە سەر بەندەری بازرگانی لازقیە لە سوریا کە بە هۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.

لە ٣ی کانوونی یەکەم هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بە بەکارهێنانی ئاسمانی لوبنانەوە چەند ناوچەیەکیان لە پارێزگای حومسی سوریا کردە ئامانج کە بە هۆیەوە سێ سەربازی سوپای سوریا گیانیان لەدەست دا و ٧ی دیکەش برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *