زانیاری_سەربازی: ڕاداری گرین پاین (Green Pine)

دووشەممە 6 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 14:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=4533

ڕاداری گرین پاین (EL/M-2080 Green Pine) ڕادارێکی کارای قۆناغی پشکنینی ئەلیکترۆنی (AESA) لە باندی UHF-L و فرکۆنسی ٥٠٠ -٢٠٠٠ مگاهرتزە، کە لە ٢٠٠٠-٢٣٠٠ یەکەی وەرگر و گەیەندەر لەم ڕادارەدا بەکارهاتووە. گرین پاین لە لایەن کۆمپانیای ئەلتای ڕژێمی زایۆنیستی دروست کراوە و گرنگترین ئامرازیانە بۆ دۆزینەوەی مووشەکی بالستیک. جێی ئاماژەیە کە ڕاداری گرین پاین بە هاوکاری تەکنیکی و دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکان پەرەی سەندووە.

ڕاداری EL/M-2080 Green Pine ڕادارێکی چالاکی قۆناغی پشکنینی ئەلیکترۆنی (AESA) لە باندی UHF-L و فرکۆنسی ٥٠٠-٢٠٠٠ مگاهرتزە، و لە ٢٠٠٠-٢٣٠٠ یەکەی وەرگر و گەیەندەر لەم ڕادارەدا بەکارهاتووە. جێی تێبینیە کە ڕاداری گرین پاین بە هاوکاری تەکنیکی و دارایی ئەمریکا پەرەی سەندووە.

ڕادارەکە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بەگەڕخراوە و گرنگترین هەستەوەرە لە سیستەمی دژە موشەکی Arrow ڕژێمی زایۆنیستی. لە ئێستادا ئەم ڕادارە هەناردەی کۆریای باشوور و کۆماری باکو و هیندستان کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەلایەنی کەمەوە ٤ ئامێری ڕاداری گرین پاین لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بەکاردێن. دوا مەودای ئەم ڕادارە ٩٠٠ کیلۆمەتر ئاماژەی پێ دراوە.

تایبەتمەندیەکانی ڕاداری گرین پاین:
مەودا: ٥٠٠-٩٠٠ کیلۆمەتر
فرکۆنسی کارکردن: ٥٠٠-٢٠٠٠ مگاهرتز
کاتی ئامادەکردنەوە لە شوێنێکی تازە: ٢٤ کاتژمێر
وردی دۆزینەوەی ئامانج: ٤ مەتر

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *