گرێبەستی ١٩ ملیار دۆلاری ئیمارات لەگەڵ فەرانسە
ئیمارات بۆ مەبەستی کڕینی ٨٠ فڕۆکەی جەنگی و ١٢ هەلیکۆپتەری سەربازی، گرێبەستێکی ١٩ ملیار دۆلاری لەگەڵ فەرەنسا واژۆ کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی هەینی (٣ی کانوونی یەکەم) لە پەراوێزی ئێکسپۆی ٢٠٢٠ی دوبەی، گرێبەستێکی گرنگ بە بەهای ١٩ ملیار دۆلار لەنێوان شێخ محەممەد بن زاید میری ئەبوزەبی و سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بۆ کڕینی ٨٠ فڕۆکەی جەنگی ڕافاڵ و ١٢ هەلیکۆپتەری سەربازی لە فەڕەنسا واژۆ کرا.
دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە سەرۆکی فەرەنسا ووتی: ئیمارات، فەرەنسای بە هاوبەشێکی باوەڕپێکراو دەزانێت کە بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات.
ئەم گرێبەستە وەک گەورەترین گرێبەستی هەناردەکردنی کەلوپەلی سەربازی پاریس تا ئێستا دادەنرێت. هەرچەندە ئیمارات لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٤.٧ ملیار یۆرۆ کەلوپەلی سەربازی لە فەرەنسا کڕیوە، بەڵام واژۆکردنی گرێبەستێکی لەوجۆرە بە بەهای ١٧ ملیار یۆرۆ دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بێت.
لێدوانەکان