ئۆپەراسیۆنی تاڵیبان لە دژی حەشارگەیەکی داعش + ڤیدیۆ و وێنە

هه‌ینی 3 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 23:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=4454

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شەوی ڕابردوو چەکدارانی تاڵیبان ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی حەشارگەیەکی داعش لە شاری جەلالئابادی سەر بە پارێزگای نەنگەرهار ئەنجامدا.

لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کە دوای دۆزینەوەی حەشارگەیەکی داعش ڕوویدا، بەلایەنی کەمەوە دوو چەکداری داعش کوژران و یەکێکی دیکەش دەستگیرکرا.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا بڕێکی زۆر چەکی سووک و دوو پشتێنی خۆکوژی و ٣٠٠ کیلۆگرام باروت و چەند بۆمبێکی دیکە دەستی بەسەردا گیرا.

بە ووتەی سەرچاوەی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، ئەمە یەکەم ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری تاڵیبان لەم هەفتەیە کە بۆ ئاشکراکردن و لەناوبردنی حەشارگەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ئەنجام دەدرێت. هەرچەندە چالاکییەکانی داعش لە ڕۆژهەڵات و باکوری ئەفغانستان لە زیادبووندایە، بە شێوەیەک کە داعش لە هێرشێکی بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی ناحیەی سەیادی سەر بە پارێزگای سەرپۆل لە باکوری ئەفغانستان، ١٥ چەکداری تاڵیبانی کوشتووە و هەڵهاتوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *