دەوریەی هاوبەشی ڕوسیا و تورکیا لە باکوری حەسەکە

پێنجشەممە 2 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 18:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=4420

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزە سەربازییەکانی ڕوسیا و تورکیا دەوریەکی هاوبەشیان لە ناوچەکانی باکوری حەسەکە ئەنجام دان.

لە دەوریەکە دا چوار زرێپۆشی ڕوسیا و چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی تورکیا بە یاوەری دوو هەلیکۆپتەری روسی لە ڕۆژئاوای ئەلدرباسیە ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجام داوە. دوای دەوریەکە هێزەکانی تورکیا بۆ بنکەکانیان لە ناو خاکی تورکیا و هێزە ڕووسییەکانیش بۆ بنکەی خۆیان لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ گەڕانەوە.

شایانی باسە ڕۆژی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی دەوروبەری رمیلان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە هەستاون بە ئەنجامدانی دەوریەکی سەربازی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *