زانیاری_سەربازی: سیستەمی بەرگری کارای ترۆفی

پێنجشەممە 2 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 11:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=4407

سیستەمی بەرگری کارای پرۆفی؛ سیستەمێکی بەرگری سەختە بۆ نەهێشتنی چەندین جۆری هەڕەشەی دژەتانک بە دامەزراندنی لەسەر ئامێرە زرێپۆشەکان بەکاردێت. لەلایەن پیشەسازی ئێلبیت سیستەمز (Elbit Systems) دیزاین کراوە و لە ساڵی ٢٠١٠ خراوەتە کارەوە.

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای موشەکی دژە زرێپۆش، زرێپۆشە نەفەر هەڵگر و تانکە سەرەکیەکانی مەیدانی جەنگ توانای دوورخستنەوەی ئەو هەڕەشانەیان نیە. چارەسەری ئەم کێشەیە لەم چەند ساڵەی دواییدا بۆ دوورخستنەوەی ئەم هەڕەشانە بە سەرنجدان لەسەر پیشەسازی ئێلبیت سیستەمزی ڕژێمی ئیسرائیل پەرەی سەندووە بۆ جۆرەها سیستەمی بەرگری چالاک لەسەر سەکۆی زرێپۆش، و سیستمی ترۆفی دیارترین دەستکەوتی کۆمپانیاکەیە لەم بوارەدا.

سیستەمی ترۆفی لە ساڵی ٢٠١٠ لەسەر تانکەکانی مرکاوا مارک٤ بەکارهێنرا، ئەم سیستەمە لە ٤ ڕاداری کۆنترۆڵی ئاگری ئەلیکترۆنی ElTA EL/M-2133 پێکهاتووە کە کاری دۆزینەوە و بەدواکەوتنی ئامانجەکان بە شێوەی ٣٦٠ پلە ئەنجام دەدات. بەشێوەیەک دوای دۆزینەوەی ئامانج، ڕادار زانیارییەکان دەگوازێتەوە بۆ کۆمپیوتەری ناوەندی سیستەمی ترۆفی و سیستەم ئامانجەکە پۆلێن دەکات و پاشان هەڵسەنگاندنی کات و گۆشەی گونجاوی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکە ئەنجام دەدات.
دوو پوچەڵکەرەوە لە هەر دوو لای تاوەرەکە بەرپرسیارن لە پوچەڵکردنەوەی هەڕەشەکان، میکانیزمی کرداری ئەم پوچەڵکەرەوە لەسەر بنەمای ژمارەیەکی زۆر لە بلۆکی پێکهێنراوی تەقەمەنی ( Multiple Explosively Formed Penetrators)ـە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئامانجەکە پێش پێکانی.

یەکێک لە لاوازییەکانی ئەم سیستمە نەتوانینی مامەڵەکردنە لەگەڵ پرۆژەی وزەی کینتیک (kinetik) و کاتی دووبارە بەرەنگاربوونەوەیە کە یەکسانە بە ١.٧٥ چرکە کە لە ئەگەری تەقاندنی دوو موشەک لە هەمان کاتدا لە دووری کەمتر لە ١.٧٥ چرکە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە مووشەکێک بەربەستی سیستەمەکە ببەزێنێت و ئامانجەکە لەدەست بچێت. هەروەها نرخی ئەم سیستمە تا ڕادەیەک بەرزە و بەهۆی بەرزی کێشی و ڕێژەیی بەکارهێنانی وزە پێویستە هەندێک لە لاوەکییەکانی پلاتفۆرمی بەرزبکرێتەوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی تێچوونی لاوەکی.

تایبەتمەندیەکانی سیستمی Trophy HV
کێش: ٨٢٠ کیلۆ
قەبارە: ٠.٦٩ مەتری چوارگۆشە
تێچوون: زیاتر لە ١ ملیۆن دۆلار
کاتی دووبارە بەرەنگاربوونەوەی: ١.٧٥ چرکە
توانای هەڵسەنگاندنی ڕووبەڕووبوونەوە: ٣ جار
ئەگەری سەرکەوتن لە دژی مووشەکی دژە زرێپۆش: ٩٥٪
باندی کاری ڕادار: F/G

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *