بەهێزبوونی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا لە سنووری عێراق و سوریا

چوارشەممە 1 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 18:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=4390

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندی مافی مرۆڤی بۆشرا ئەلمرصدی سوری لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ژمارەی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە نزیک سنووری عێراق و سوریادا ڕوو لەزیادبوون کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، داعش لە سەرانسەری ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ عێراق بە تایبەتی لە ناوچەکانی دێرەزوور و حەسەکە – ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گروپە چەکدارەکانی هاوتەریب لەگەڵیان – بەردەوامە لە چالاکی.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دراوە، کە چالاکییەکانی داعش لەو ناوچانەدا لە زیادبووندایە و ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆر لەلایەن ئەو گروپەوە ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *