یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی زیاتر لە ٤ هەزار کەس لە ئەلمەیادینی سوریا + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چالاکی لیژنەکانی پەیوەست بە پلانی ئاشتەوایی نیشتمانی بۆ بەشداریپێکردنی هێزە چەکدارە داواکراوەکان و سەربازە هەڵاتوەکان لە شارۆچکەی ئەلمەیادین لە باشوری پارێزگای دێرەزوور بۆ شەشەمین ڕۆژی یەک لە دوای یەک بەڕێوەچوو.
لەگەڵ جێبەجێکردنی پلانی ئاشتەوایی نیشتمانی لە پارێزگای دێرەزووری سوریا، نزیکەی ٤ هەزار کەس لە سەربازە هەڵاتووەکان و چەکدارە داواکراوەکان لە پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ بەشداریان لەم پلانەدا کردووە. هەندێک لە سەرۆک هۆزەکان هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی زەمینەیان بۆ گەیشتنی ئەو کەسانە خۆشکردووە کە دەیانەوێت چارەنووسیان یەکلایی بکەنەوە.
ئەندامانی لیژنەکانی پەیوەست بە پلانی ئاشتەوایی نیشتمانی سبەی سەردانی شاری ئەلبوکەمال لە باشوری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دەکەن بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی سەربازە هەڵاتووەکان و چەکدارە داواکراوەکان و ئەو کەسانەی تەمەنیان گەیشتووە خزمەتی سەربازی. دوای تەواوبوونی کاری ئەم لیژنەیە، ئەو کەسانەی چارەنووسیان یەکلایی دەکرێتەوە، دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانی باکوری دێرەزوور.
شایانی باسە پێش جێبەجێکردنی پلانی ئاشتەوایی نیشتمانی لە پارێزگای دێرەزوور، ئەم پلانە لە چەندین ناوچەی پارێزگای درعا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە نێوەندگیری ڕوسیا ڕێکەوتن لەنێوان سوپای سوریا و چەکداران کرا.
لێدوانەکان