سکرتێری گشتی حزبوڵڵا: پێویستە سەربەخۆیی لوبنان بپارێزین
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ئاماژەی بە نوێترین پێشهاتەکانی لوبنان و ناوچەکە کرد.
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە سەرەتای قسەکانیدا بە ئاماژە بە جەژنی سەربەخۆیی، ووتی: پاراستنی سەربەخۆیی و سەروەری و ئازادی شەڕێکە کە پێویستە بەردەوام بێت. دەکرێت سەربەخۆیی بەدەست بهێنیت بەڵام دەبێت بپارێزیت.
ناوبراو، ئاماژەی بە ڕزگارکردنی خاکی لوبنانی داگیرکراو لە ساڵی ۲۰۰۰دا و وتی: ئەم سەرکەوتنە، سەربەخۆیی و سەروەری لوبنان بوو.
نەسروڵڵا ووتی: ئێمە هێشتا لە ناو جەرگەی شەڕی سەربەخۆیی و سەروەری و ئازادی داین و لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا سەرکەوتوو بووین و دڵنیاین کە لە داهاتوودا سەرکەوتنی زیاتر بەدەست دێنین.
سکرتێری گشتی حزبوڵڵا ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی نرخی دراو لە لوبنان کرد و ووتی: پێویستە حکومەتی لوبنان هەڵوێستی بوێرانەی هەبێت بەرامبەر ئەوانەی یاری بە نرخی دراو دەکەن و گەلیش هاوکار دەبێت لەگەڵ حکومەت.
ناوبراو وتیشی: ئێمە بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر خەڵک هاوردەکردنی سووتەمەنیمان لە ئێرانەوە ئەنجام دا و ئامانجمان هێورکردنەوەی قەیرانی لوبنان بووە نەک ڕکابەری کردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی لوبنان. لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا حزبوڵڵا سووتەمەنی بۆ ٨٠ خانەی بەساڵاچووان و ٣٢٠ شارەوانی بۆ دووبارە کارپێکردنەوەی بیرەکانی ئاو و ٢٢ نەخۆشخانە و ٧١ وێستگەی ئاگرکوژێنەوە دابینکردووە.
سەبارەت بە فرۆشتنی سووتەمەنی هاوردەی ئێران سەید حەسەن ووتی: هەر بەرمیلێک بەنزین بە کەمتر لە نرخی فەرمی و بە یەک ملیۆن لیرە بە لوبنانیەکان دەفرۆشرێت. کەشتییەکی تر بەڕێوەیە و لە ڕۆژانی داهاتوو دەگات. هەموو ئامانجەکانمان کەمکردنەوەی نەهامەتی و کێشەکانی خەڵکی لوبنانە و بەشێکی زۆری ئەو سووتەمەنییەی کە لەلایەن خەڵکی لوبنانەوە پێویست بووە گەیشتووە و بەشێکی تریش لە سوریایە کە ئەوانیش دەگوازرێنەوە.
لێدوانەکان