نەخشەی دوایین دۆخی سەربازی لە یەمەن، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
کورتەیەک لە دوایین گۆڕانکارییە سەربازییەکانی یەمەن لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا.
مأرب:
لە میحوەری ناوەندی یەمەن، ئەنساروڵڵا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی “ربیع النصر”دا توانی ناوەندی ئیدارەی ئەلجوبە و ناوچەکانی باکوری ئیدارەکە و هەروەها ئیدارەی مراد (بەبێ پێکدادان) کۆنترۆل بکاتەوە. ئەم پێشڕەوییە گرنگە، ئەنساروڵڵای گەیاندە دەروازەی باشووری شاری مأرب و پێکدادانەکان لە ٢٤ی تشرینی یەکەمەوە لە دەوروبەری بەرزاییەکانی “البلق”ی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست بەردەوامە.
ئەلحودەیدە:
لە ١٢ی تشرینی دووەم دا، فەرماندەیی هاوپەیمانی سعودیە فەرمانی بە کشانەوە لە شاری ئەلحودەیدە و کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن کرد. بە پێی ئەم پاشەکشەیەدا هێزەکانی بەرهەڵستی نیشتمانی لەوانە هێزەکانی تارق ساڵح و تهامە و ئەلعمالقە و هێزە هاوبەشەکان، ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلحەدیدە و ناوچەکانی ڕۆژئاوای شارۆچکەی ئەلدریهمی و شارۆچکەکانی ئەلجەها و ئەلتحیتاـیان چۆڵکرد.
لە لایەکی دیکەوە لە ١٨ی تشرینی دووەم هێزەکانی تاریق ساڵح ئۆپەراسیۆنێکیان بەناوی “کەوانەی زێڕین” لە باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە و ڕۆژئاوای پارێزگای تەعەز بە ئامانجی پاراستنی پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا دەستپێکرد کە تا ئێستا دەستکەوتێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە. ئەنساروڵڵا تا ئێستا توانیویەتی زۆربەی هێرشە زەمینییەکانی تارق ساڵح بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوسەنگی هێزی هەشتەم و چەندین ئۆپەراسیۆنی موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دیکە تێکبشکێنێت.
شەڕوپێکدادان لە میحوەرەکانی دیکە لە پارێزگاکانی ئەلجوف و حجە و هتد، بە شێوەی ناوبەناو بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەک لە هێڵەکانی پێشەوەی ململانێکان ڕووینەداوە.
زیاتر بخوێنەوە:
کشانەوەی بەرفراوانی هاوپەیمانی سعودیە لە شاری ئەلحودەیدە و کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن + نەخشە
لێدوانەکان