شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای سوریا و چەکدارەکان لە پارێزگای درعا

چوارشەممە 24 تشرینی دووه‌م 2021 - 22:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=4229

شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوپای سوریا و ژمارەیەک لە چەکدارانی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ناحتە دروست بوو کە لەگەڵ چوونە ناو پرۆسەی ئاشتەوایی نیشتمانیدا نەبوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمڕۆ چوارشەممە دوای جێگیربوونی هێزەکانی سوپای سوریا لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ناحتە و گەمارۆدانی ناوچەیەکی گوماناوی، هێزە چەکدارەکان تەقەیان لە هێزەکانی سوپای سووریا کرد. لە ئەنجامی ئەم پێکدادانەدا ژمارەیەک لە چەکدارەکان کوژران و هەروەها ژمارەیەک لە هەردوولا برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پێمان گەیشتووە، دوای ئەم پێکدادانە هێزەکانی سوپای سوریا لە ڕێگای ناحتە – صما و ڕێگای ملیحەی ڕۆژهەڵات – ئەلدارە جێگیر کراون.

لەم چەند هەفتەی دواییدا ژمارەیەک لە چەکدارانی پارێزگای درعا دانیان بە پرۆسەی ئاشتەوایی نیشتمانی ناوە. لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک لەو چەکدارانە ناڕەزایەتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتەوایی نیشتمانی و ڕادەستکردنی چەکەکانیان لەو پارێزگایە دەربڕیوە کە ئەمەش باردۆخی پارێزگای درعا بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی قورستر دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *