کوژرانی ئەفسەرێکی سوپای تورکیا لە باکوری سوریا

چوارشەممە 24 تشرینی دووه‌م 2021 - 14:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=4221

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە کوژرانی ئەفسەرێکی ئەو وڵاتە لە باکوری سوریا هەواڵی دایەوە.

ئەفسەرێکی سوپای تورکیا بە ناوی یڵدرم لە شارۆچکەی تل ئەبیەز لە باکوری پارێزگای ڕەقە و ناوچەی ئۆپەراسیۆنی “کانی ئاشتی” بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە چەکەکەی بە سەختی بریندار دەبێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات.

جێگای باسە، ئۆپەراسیۆنی “کانی ئاشتی” لەلایەن سوپای تورکیا و چەکدارانی سەر بەو وڵاتەوە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە باکوری سوریا، دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) جێبەجێ کرا، کە لە ئەنجامدا ناوچەیەک لە سنوورەکانی باکوری سوریا بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لەلایەن تورکیا و ئەو چەکدارانەوە داگیر کرا.

زیاتر بخوێنەوە:

هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرای تورکیا ڤیدیۆیەکی خۆیان لەسەر خاکی سوریا بڵاوکردەوە + ڤیدیۆ

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *