هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر حومس

چوارشەممە 24 تشرینی دووه‌م 2021 - 11:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=4214

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر چەند پێگەیەک لە پارێزگای حومسی سوریا.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی سوریا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل کاتژمێر ١:٣٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە بەکارهێنانی ئاسمانی لوبنان هێرشیان کردووە سەر چەند ئامانجێک لە پارێزگای حومس لە سوریا. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ١٢ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند لەکاتی هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا مووشەکێکی ئاراستەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کردووە کە بەبێ ئەوەی سیستەمی بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی چالاک بێت لە کەناراوەکانی حەیفا کەوتووەتە خوارەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ١٧ی تشرینی دووەم رژێمی ئیسرائیل لە هێرشێکی دیکەدا دوو موشەک لە جۆلانی داگیرکراو ئاراستەی ناوچەکانی باشوری دیمەشق کرد بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *