ئۆکرانیا ١٤ هاووڵاتی لە سوریا گەڕاندەوە + وێنە

چوارشەممە 24 تشرینی دووه‌م 2021 - 09:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=4204

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا لە گەڕاندنەوەی ١٤ هاوڵاتی ئەو وڵاتە لە کەمپی ئەلهول لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە هەواڵیان دایەوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە فڕۆکەخانەی کیێڤی ئۆکرانیا پێشوازی لە سێ خێزان لەوانە ٣ ژن و ١١ منداڵ دوای گەڕاندنەوەیان لە کەمپی ئەلهول لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کرا. بە ووتەی بەرپرسانی ئۆکرانی پرۆسەی دانوستانەکە چەندین مانگ بەردەوام بووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ١٩ هاووڵاتی ئۆکرانی لەوانە ٧ ژن و ١٢ منداڵ لە کەمپی رۆژ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە ماونەتەوە و چاوەڕێی گەڕانەوەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *