وەڵامی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بە هێرشەکانی چەکدارانی ئیدلب + ڤیدیۆ

سێشەممە 23 تشرینی دووه‌م 2021 - 23:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=4194

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا چەندین هێرشیان لە وەڵامی هێرشەکانی چەکدارانی تەحریرئەلشام دژ بە پێگەکانی سوپای سوریا لە گوندی جوباسی ڕۆژهەڵاتی ئیدلب ئەنجام دا.

چەکدارانی تەحریرئەلشام پێگەکانی سوپای سوریا لە گوندی جوباسی ڕۆژهەڵاتی ئیدلب ـیان بە چەندین ڕۆکێتەوە کردبوو ئامانج. چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکە، فرۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا پێگەکانی چەکدارانی تەحریرئەلشام ـیان لە گوندی تلتیتا لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی کفرتخاریم و جەبەل ئەکراد لە باکوری لازقیە بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ بنکەی چەکدارانی تەحریرئەلشام کرانە ئامانج و چوار ئۆتۆمبێلی ئەو چەکدارانە تێکشکان.

ئەم هێرشانە وەک وەڵامدانەوەیەک بە هێرشەکانی ئەو چەکدارانە و پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەستەکە ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *