هێرشێکی رۆکێتی کرایە سەر بنکەی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە گوندی خراب ئەلجیر لە ٥ کیلۆمەتری دەروازەی سنووری ئەلیعروبیە کرایە ئامانجی هێرشێکی رۆکێتی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چوار ڕۆکێت لە نزیک بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە گوندی خراب ئەلیعروبیە لە ٥ کیلۆمەتری دەروازەی سنووری ئەلیعروبیەی پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتە خوارەوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی کەوتنە خوارەوەی چەندین ڕۆکێت لە نزیک ئەم بنکەیە رایانگەیاند کە دوای هێرشەکە باڵافڕەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەستیان بە فڕین کردووە.
بنکەی “خراب ئەلیعروبیە” یەکێکە لە بنکە نایاساییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا کە لە ساڵی ٢٠١٥ و دوای داگیرکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی خەڵکی گوندەکە لەو ناوچەیە دامەزراوە و ڕاڕەوی نیشتنەوەی فڕۆکە و هەلیکۆپتەری تێدایە. ئەم بنکەیە ڕۆلێکی گرنگی لە پشتیوانی هێزەکانی ئەمریکا لە تاڵانکردنی نەوت و سەرچاوەکانی دیکەی سوريا و گواستنەوەیان بۆ عێراق هەیە.
لێدوانەکان