گوندنشینانی حەسەکە ڕێگرییان لە کاروانێکی سەربازی ئەمریکا کرد

سێشەممە 23 تشرینی دووه‌م 2021 - 15:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=4166

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دانیشتوانی گوندی حامو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە ڕێگرییان لە پەڕینەوەی کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانی ئەمریکا کرد.

ڕۆژی رابردوو ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەمریکا بە یاوەری هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لەگەڵ نزیکبوونەوەیان لە گوندی حامو، لەلایەن گوندنشینەکانەوە ڕێگریان لێ کرا. خەڵکی ناوچەکە بە هاویشتنی بەرد ئەو هێزانەیان ناچار بە پاشەکشە کردەوە.

سوپای ئەمریکا بەردەوامە لە جێگیرکردنی بە نایاسایی هێز و کەلوپەلە سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا. بە پێی لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بوونی هێزەکانی ئەو وڵاتە لەم ناوچانە بە مەبەستی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانە لە داگیرکردنی لەلایەن داعشەوە!
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا لەلایەن دیمەشقەوە بە دزینی سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە لەوانە یەدەگی نەوت لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆمەتبار دەکرێت. ئەم بانگەشەیەش زۆرجار بە ڕاپۆرت و وێنە لە کاروانەکانی ئەمریکا کە نەوت و گەنمی سوریا لەو ناوچانە بۆ بنکەکانیان لە عێراق دەگوازرێنەوە، پشتڕاست کراوەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *