بازاڕی زەیتونی جوتیارانی سوریا، لەژێر قۆرخکاری تورکیا و تەحریرئەلشام!

دووشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2021 - 22:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=4145

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کۆمپانیایەکی تورکی لەگەڵ فشاری چەکدارانی تەحریرئەلشام لە جوتیارانی پارێزگای ئیدلب و حەلەب، بە شێوەی زۆرەملێ زەیتونی ئەو ناوچەیە دەکڕێت.

لەگەڵ هاتنی وەرزی دروێنەی زەیتون لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، جوتیارانی ئەم هەرێمە گلەییان لە سنوردارکردنی هەناردەی زەیتون و زەیتی زەیتون هەبوو، لەبەر ئەوەی تورکیا لە ڕێگەی “کۆمپانیایەکی تورکی” کە لە باکوری حەلەب و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا چالاکە، بە شێوەی زۆرەملێ زەیتون لە جوتیارانی ئەو ناوچانە دەکڕێت و ئەو کەسانەی بەرهەمەکانیان بەو کۆمپانیایە نەفرۆشن، لەلایەن چەکدارەکانەوە هەڕەشەی لێ دەکرێت و باجێکی قورسیان لێ وەردەگیرێت.

لەم دواییەدا نرخی زەیتی زەیتون لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارەکانی تەحریرئەلشام لە ئیدلب و دەوروبەری بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فرۆشتنی زەیتی زەیتون یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکیەکانی داهات بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە و بەهۆی ئەو قۆرخکارییەی کە کۆمپانیای تورکی و چەکدارانی تەحریرئەلشام لە بازاری زەیتونی باکوری سوریا و هەناردەکردنی بڕێکی زۆری بۆ وڵاتی تورکیا و فرۆشتنی بە دوو هێندەی نرخەکەیان کردووە، نرخی زەیتی زەیتون بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

باس لەوە دەکرێت کە پشکی چەکدارانی تەحریر ئەلشام لەم بازرگانیە زۆرەملێ زەیتون، پێنج لەسەدی هەموو ئەو بەرهەمانەیە.

شایانی باسە عەفرین لە باکوری ڕۆژئاوای حەلەب و جەبەل ئەلزاویە لە باشوری ئیدلب، بەشێک لەو ناوچانەی وڵاتی سوریان کە بۆ کشت و کاڵی زەیتون و بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون بەناو بانگن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *